نرخی نەوت بۆ 75 دۆلار دابەزی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نرخی نەوت بۆ 75 دۆلار دابەزی

نرخی نەوت بۆ یەکەمجار دوای دابەزینی بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، گەیشتە زیاتر لە 75 دۆلار.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24-6-2021، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو لە مامەڵە جیهانییەکان گەیشتە 75 دۆلار و 50 سەنت.

لە کاتی داخرانی بۆرسەی نەوتی جیهانی لە رۆژی چوارشەممە 23-6-2021دا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 76 دۆالار و دوو سەنت.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، کەمبوونەوەی نەوت لە عەمبارە گەورەکانی ئەمریکا و زۆبوونی خواست لەسەر نەوت، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکەین، جگە لە ئەنجامە ئەرێنییەکانی وەرگرتنی پێکوتەی کۆرۆنا.

بەهۆی سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا، کە هەموو چالاکی و مامەڵە بازرگانییەکانی جیهانی راگرت، نرخی نەوت گەیشتە 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، کە کەمترین ئاستە لە نزیکەی 30 ساڵی رابردوو.

پەتای کۆرۆنا لە کۆتایی ساڵی 2019 لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا و تا ئێستا 180 ملیۆن و 441 هەزار و 138 کەس لە سەرانسەری جیهان تووشی بوون و لەو ژمارەیەشدا، سێ ملیۆن و 912 هەزار 900 کەس گیانیان لەدەست داوە.