دوایین ژمارەی تووشبوو و مردوانی کۆرۆنا لە جیهان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دوایین ژمارەی تووشبوو و مردوانی کۆرۆنا لە جیهان

لەو رۆژەی پەتای کۆرۆنا لە شاری وۆهان لە چین دەرکەوت و بە جیهاندا بڵاو بووەوە، تا ئێستا سێ ملیۆن و 912 هەزار و 900 کەس لە سەرانسەری جیهاندا بەهۆیەوە گیانیان لەدەست داوە، ژمارەی ئەو تووشبوانەی لەسەر ئاستی جیهان تۆماریش کراون، گەیشتووەتە زیاتر 180 ملیۆن و 440 هەزار کەس.

بەپێی نوێترین لیستی وڵاتانی زەرەرمەند بەو پەتایە، ئەمریکا سه‌رلیستی وڵاتانی زەرەرمەندە، کە 618 هەزار مردووی بە کۆرۆنا تۆمار کردووە، لە کاتێکدا کە ژمارەی تووشبوانی گەیشتووەتە نزیکەی 34 ملیۆن کەس، دووه‌م وڵاتیش بەرازیڵ دێت بە مردنی 507 هەزار کەس و تووشبوونى نزیکەی 18.4 ملیۆن کەس به‌ په‌تاكه‌.

سێیەم وڵات لە لیستەکەدا هیندستانە، کە ژمارەی مردوان بە کۆرۆنا زیاتر لە 392 هەزار کەسە و 30 ملیۆن حاڵەتی تووشبوانیشی تێپەڕاندووە، لە دوای ئەویشدا مەکسیک دێت، کە ژمارەی مردوانی بە کۆرۆنا 231 هەزار کەسە، لە کاتێکدا ژمارەی تووشبووانی گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 487 هەزار کەس.

پێنجەم وڵاتی زەرەرمەندی جیهان بە پەتای کۆرۆنا، پیرۆیە، کە تا ئێستا بەهۆی پەتاکە 191 هەزار کەس گیانی لەدەست داوە و دوو ملیۆن و 36 هەزار تووشبووشی تۆمار کردووە.

شەشەمیان رووسیایە، کە 131 هەزار و 463 کەس بەهۆى کۆرۆناوه‌ مردوون و ژمارەی تووشبوانیشی تا ئێستا گەیشتووەتە پێنج ملیۆن و 388 هەزار و 695 کەس.

لە دوای ئەو بەریتانیا دێت، کە زۆرترین ژمارەی مردوانی بە کۆرۆنا هەیە لەسەر ئاستی ئەورووپا، کە زیاترە لە 128 هەزار کەس و نزیکەی چوار ملیۆن و 700 هەزاری تووشبووشی تۆمار کردووە. هەرچیی ئیتاڵیایە، ئەوا لە زنجیرەی هەشتەمدا دێت، کە ژمارەی مردوانی 127 هەزار و 4 ملیۆن و 255 هەزار تووشبووی تۆمار کردووە. لە دوای ئەمیش فەرەنسا بە نۆیەم وڵاتی زەرەرمەند دێت، کە تا ئێستا 110 هەزار و 862 کەسی بە پەتاکە مردووە و زیاتر له‌ پێنج ملیۆن و 700 هه‌زار تووشبووشی هەبووە.

دەیەمین وڵاتی لیستە نوێیەکەی زەرەرمەندترین وڵاتانی جیهان لە رووی مرۆییەوە بە پەتای کۆرۆنا، کۆڵۆمبیایە، کە لە زنجیرەی دەیەمدا دێت، بە تۆمارکردنی 101 هەزار و 947 مردوو و زیاتر لە 4 ملیۆن و 27 هەزار کەسی تووشبوو بە کۆرۆنا.