ئەمریکا و ئیسرائیل پلان دژی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران و میلیشیاکان دادەڕێژن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەمریکا و ئیسرائیل پلان دژی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران و میلیشیاکان دادەڕێژن

هەردوو وڵاتی ئەمریکا و ئیسرائیل پلان دژی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بۆمبڕێژکراوەکانی ئێران و میلیشیا شیعەمەزهەبەکانی سەر بەو وڵاتە، دادەڕێژن.

ماڵپەڕی (ئەکسیۆس)ی ئەمریکی ئاشکرای کردووە، کە جێیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا و هاوتا ئیسرائیلییەکەی مائیر بن شبات، لە کۆتایی مانگی 4ـی ئەمساڵ بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی ئەو چەکە نوێیەی ئێران و میلیشیاکانی، کۆ بوونەتەوە.

جێیک سولیڤان و مائیر بن شبات پێکهاتوون لەسەر پێکهێنانی گرووپێکی کاری هاوبەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە، کە ئێران دروستیان دەکات و میلیشیا شیعەمەزهەبەکانی عێراق، لوبنان، سووریا و یەمەن لە دژی ئەمریکا و نەیارەکانیان بەکاریان دەهێنن.

لە کۆبوونەوەی یەکەمی گرووپی کاری هاوبەشی ئەمریکی ئیسرائیلی، شاندی ئیسرائیل پێشنیازی کردووە وڵاتانی عەرەبیش، ئەوانەی رووبەڕووی ئێران دەبنەوە، بکرێنە ئەندام لە گرووپەکە.

هەروەک ماڵپەڕە ئەمریکییەکە بڵاوی کردووەتەوە، شاندی ئیسرائیل هەروەها پێشنیازی کردووە قەدەغەی فڕینی فڕۆکەی بێفڕکەوانی ئێرانی لە ئاسمانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رابگەیەنن.