له‌باره‌ى ناردنى 200 ملیار دیناره‌كه‌ى حكوومه‌تى عێراق بۆ هه‌رێمى كوردستان زانیاریی نوێ ڕاگه‌یاندرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌باره‌ى ناردنى 200 ملیار دیناره‌كه‌ى حكوومه‌تى عێراق بۆ هه‌رێمى كوردستان زانیاریی نوێ ڕاگه‌یاندرا

گوته‌بێژى حكوومه‌تى عێراق ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، بڕیارى ناردنى 200 ملیار دینار بۆ هه‌رێمى كوردستان، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراقه‌وه‌ دراوه‌.

حه‌سه‌ن نازم، گوته‌بێژى حكوومه‌تى عێراق به‌ كه‌ناڵى (كوردستان 24)ى ڕاگه‌یاند: "بڕیاری ناردنی 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان، لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە دراوە، بۆ جێبەجێکردنیشی تەنیا لایەنی تەکنیکی ماوە".

باسى له‌وه‌ش كرد: "پارەکە وەک سولفە دەدرێت، دواتر لە بەشە بودجەی هەرێمى كوردستان دەبڕدرێت".

گوته‌بێژى حكوومه‌تى عێراق ده‌شڵێت: "بەمزوانە لایه‌نى تەکنیکی و جێبەجێکردنی ناردنى 200 ملیاره‌كه‌، تەواو دەبێت".