کەسێک بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

کەسێک بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان-ی سەر بە ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان راگەیاند کە تۆمەتبارێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر بە بڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کرا.


بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاندووە" ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ۲۳ / ٦ /۲٠۲۱لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان توانرا تۆمەتبارێك دەستگیربکرێت کە بازرگانی بەماددەی هۆشبەرەوە دەکرد".

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاشکراشی کردووە کە لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە دەستیشگیراوە بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی (هێرۆین ـ کریستاڵ) لەگەڵ تەرازوویەکی کێشان و ( ۲ )دوو دەمانچە و پایپێکی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر.