نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شای ئوردن کۆبووەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شای ئوردن کۆبووەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شای شانشینی هاشمیی ئوردن، کۆبووەوە.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 23-6-2021، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی و یەک رۆژە، گەیشتە فڕۆکەخانەی شاژنە عەلیا لە عەممان.

دوای گەیشتنی، نێچیرڤان بارزانی لە دیوانی شاهانەی ئوردن، لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، خۆشحاڵیی خۆی بە کۆبوونەوە لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم نیشان داوە و تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەی ئاشکرا کردووە.

تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و شای ئوردن بریتی بوون لە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا لەگەڵ عەممان، هاوکاریی و هەماهەنگیی ئابووری و ئالنگارییە هەرێمییەکان و چەند بابەتێکی گرنگی هەردوولا.