سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی به‌ریتانیا لە عێراق دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی به‌ریتانیا لە عێراق دەكات

سەرۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازیی لە باڵوێزی به‌ریتانیا لە عێراق كرد و چه‌ند بابه‌تێكیان تاوتوێ كرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23/6/2021 لە سەلاحەددین، سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ستیڤێن هیكی، باڵوێزی بریتانیا لە عێراق كرد، لە دیدارەكەدا كە جێمس سۆرنتۆن، كونسوڵی به‌ریتانیا لە هەولێریش ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی و هەڵبژاردنەكان و قۆناغی داهاتووی عێراق و هاوكێشە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی هەرێمى كوردستان و بەغدا ئاڵوگۆڕ كرا و تیشكیش خرایە سەر ئەو تەحەددیاتە ئەمنی و سیاسییانەی كە لە بەردەم هەرێمی كوردستان و عێراقدا هەن.

لە بەشێكی دیكه‌ى ئەو كۆبوونەوەیەدا كاریگەریی سیاسەتی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی لەسەر ئاییندەی عێراق و ڕێگەكان بۆ بەدیهێنانی سەقامگیریی لە عێراق تاوتوێ كرا، هەر لەو دانیشتنەدا هەنگاونان بۆ پێكهێنانی ناوەندی هەماهەنگیی سەربازیی نێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی عێراقی خرایە بەر باس، هەروەها چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و یەكخستنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە بە گرنگ وەسف كرا.

پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و به‌ریتانیا و كاركردن بۆ پێشخستنی ئەو پەیوەندییانە تەوەرێكی دیكه‌ى ئەو دیدارە بوو.

جێگەی ئاماژەپێكردنە كە ستیڤێن هیكی، باڵوێزی به‌ریتانیا لە عێراق و جێمس سۆرنتۆن، كونسوڵی به‌ریتانیا لە هەولێر كۆتایی بە ئەركەكانیان لە عێراق و هەرێمی كوردستان هاتووە و بە مەبەستی ماڵئاواییكردن سەردانی سەرۆك بارزانیان كردبوو و سەرۆك بارزانیش وێڕای سوپاسگوزاری، هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە ئەرك و كاری تازەیاندا.