كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

گەرمیان.. رووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە

لە رێگای نێوان دەربەندیخان - کەلار رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەست دا.

عەبدولرەحمان زهاوی، گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی ئیدارەی گەرمیان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "شەوی دووشەممە لەسەر رێگای كەلار - دەربەندیخان، نزیك گوندی تازەدێ ڕووداوێكی پێكدادان لەنێوان ماتۆڕسیکلێک و ئۆتۆمبێلێک ڕوویدا".

گوتیشی: "لە ئەنجامی رووداوەکەدا شۆفێری ماتۆڕسیکلەکە کە بە نەتەوە عەڕەب بووە بە ناوی (ساڵح حوسێن) لەدایکبووی ١٩٧٨ دانیشتووی گوندی قولەسووتاو گیانی لەدەست داوە".