كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە سلێمانی شەڕەتەقە لەنێوان هێزە ئەمنییەکان دروست بوو و قوربانیی هەیە

کەمێک پیش ئێستا لەنێوان ھێزە ئەمنییەکانی شاری سلێمانی شەڕەتەقە ڕوویدا و پێنج کەس بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز) شەڕەکە لەنێوان ھێزەکانی پۆلیس و ئاساییش و ھێزێکی کۆماندۆ لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی ڕوویداوە و بەو ھۆیەوە پێنج کەس بریندار بوونە.

ھەر بەپێی زانیارییەکان ھێزێکی زۆری ئەمنی چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تاوەکو ئێستا دۆخەکە ھێور نەبووەتەوە.