چەند پێشنیارێک بەمەبەستی کەمکردنەوەی نرخی بەنزین ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار دەکرێن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

چەند پێشنیارێک بەمەبەستی کەمکردنەوەی نرخی بەنزین ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار دەکرێن

ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ڕایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستى دابەزاندنی نرخی سووتەمەنی بەتایبەت بەنزین لە ڕێگای سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنى پارێزگاوه‌ بە نووسراو چەند پێشنیارێکیان ئاراستەی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی دارایی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان کردووه‌.

كه‌ریم عه‌لى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى سامانه‌ سرووشتییه‌كان له‌ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "به‌مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى سووته‌مه‌نى به‌تایبه‌ت كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ نرخى به‌نزین به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه‌، چه‌ند پێشنیارێكمان له‌ ڕێگه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانییه‌وه‌ داوه‌ته‌ وه‌زارەتى سامانه‌ سروشتییه‌كان و وه‌زاره‌تى دارایى و تێیدا هه‌موو ئه‌و ڕێوشوێنانه‌مان دیاریكردووه‌ كه‌ پێویسته‌ بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە بگیردرێنه‌به‌ر".

گوتیشی: "داوامان كردووه‌ كه‌ هاوشێوه‌ى ساڵانى پێشوو ده‌سه‌ڵات بدرێته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكان به‌وه‌ش كارئاسانى بۆ هاورده‌كاران و بازرگانانى سووته‌مه‌نى به‌رده‌ست ده‌بێت ، هاوكات ده‌سه‌ڵاتى پشكنینى سووته‌مه‌نیشیان پێبدرێت كه‌ له‌ ئێستا پشكنینه‌كه‌ له‌ تاقیگه‌ى وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كان ده‌كرێت كه‌ كاتێكى زۆرى ده‌وێت".

ڕونیشیكرده‌وه‌: "هاوكات داواشمان كردووه‌ كه‌ هه‌موو جۆره‌ باج و ڕسوماتێك له‌سه‌ر به‌نزینى هاورده‌ و شوفێرانى هاورده‌كارى به‌نزین هه‌ڵبگیردرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ چاوه‌ڕێێ وه‌ڵامى هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه‌ین".