چەمچەماڵ.. لە دوو ڕووداوی جیاوازدا کەسێک گیانی لەدەست دا و کەسێکی دیکەش زامدار بوو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

چەمچەماڵ.. لە دوو ڕووداوی جیاوازدا کەسێک گیانی لەدەست دا و کەسێکی دیکەش زامدار بوو

گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، ئەمرۆ لە دوو رووداوی جیاوازدا لە سنووری قەزاکە کەسێک گیانی لە دەست داوە و کەسێکی دیکەش بە سەختی زامدار بووە.

شەریف رەحیم، گوتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەمشەو تەرمێک گەیەندرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ کە کچێکی تەمەن 21 ساڵە و شوێنەواری گوللە بە جەستەیەوە بووە و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادیی سلێمانی کرا بەمەبەستی پشکنین و زانینی ھۆکاری مردنەکەی"

راشیگەیاند: "لەڕووداوێکی دیکەدا پیاوێکی تەمەن 31 ساڵ لە سنووری قەزای چەمچەماڵ ئەمڕۆ مینێک پێیدا تەقیوەتەوە و بەسەختی برینداربووە پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە فریاکەوتنی چەمچەماڵ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی کرا".