كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە پێنجوێن كۆمپانیایەك لەسەر تێكدانی ژینگە درایە دادگا

دوو هەزار داربەڕووی هەڵکەندووە

لە سنووری پێنجوێن، كۆمپانیایەك بە بیانووی كاركردن لە كانەبەرد زیاتر لە دوو هەزاری داربەڕووی بڕیوەتەوە و ئەمڕۆ دوشەممە ئەو كۆمپانیایە لەلایەن پارتێکی ژینگەییەوە درایە دادگا.

ترێ ناسیح، بەرپرسی پەیوەندییەكانی پارتی سەوزی كوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "چەند ڕۆژێكە لە گوندی "هەنگەژاڵ"ی سەر بە ناحیەی گەرمك لە قەزای پێنجوێن، كۆمپانیاك بە بیانووی کارکردن لە کانەبەرد دەستی کردووە بە هەڵكەندنی دوو هەزار داربەڕوو، بۆیە ئەمڕۆ دووشەممە 21/6/2021 وەك پارتی سەوزی كوردستان، لە فەرمانگەی داواكاری پێنجوێن سكاڵای یاساییمان لەدژی کۆمپانیاکە تۆمار کرد و ئەو لایەنەش لە پشتی ئەو كارەساتە ژینگەییەوە، دەبێت دەستبەسەر بكرێت و قەرەبوی زیانەكان و خەڵكی ناوچەكەش بكاتەوە، لە هەر شوێنێك لەو كارەساتە ژینگەییانە هەبێت، لەڕێگەی دادگاكانەوە رووبەڕووی دەبینەوە".

گوتیشی: "كۆمپانیاكە لە ماوەی 48 كاتژمێردا دوو هەزار داربەڕووی هەڵكەندووە و ئەگەر رێگری لێ نەكرێت، لە ماوەی مانگێكدا سەد هەزار داری ناوچەكە لەناو دەبات."

ترێ ناسیح ئەوەشی خستە ڕوو: "ئێمە داكۆكی لە ژینگەی ناوچەكە دەكەین، بەتایبەت لەم كاتەدا كە وشكەساڵی بووەتە مەترسییەک بۆ سەر سەوزایی و ژینگەی وڵات."