كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

سۆران.. شەش پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ‌ دەكرێن

 ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ئاشكرای دەكات، كە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، شەش پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە قەزای سۆران جێبەجێ‌ دەكرێن.

 سەوری عیسمەت، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لە درێژەی كار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە گوژمەی زیاتر لە سێ ملیار دینار، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، شەش پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سەنتەری قەزای سۆران و دەوروبەری جێبەجێ دەكرێن".

 گوتیشی: "پڕۆژەكان بریتین لە چاككردن و قیڕتاوكردن و دروستكردنەوەی رێگاوبان و شەقامەكان و ئاو و ئاوەڕۆ و چەند پڕۆژەیەكی دیكەی جۆراوجۆر، بە تەواوكردنیشیان خزمەتێكی زۆر بە هاووڵاتییانی دەڤەرەكە دەکرێت".