كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق كرد و چه‌ند بابه‌تێكیان تاوتوێ كرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 2021/6/21، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ماتیۆ تولەر، باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق کرد، لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆب واڵەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران، جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و هاوکاریکردن و پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە کرا لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئارامیی و سەقامگیریی لە ناوچەکەدا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی هەلومەرجەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و پێویستی زەمینەخۆشكردن لە بەردەم هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد کرا كە ماف و خواستی سەرجەم پێكهاتە جیاوازەکانی عێراق دەستەبەر بكات.