گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر ڕێگاى گردجووتیار- به‌حركه ڕووداوێكى هاتوچۆ ڕووى دا و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانى له‌ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21/6/2021، فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ڤیدیۆیه‌كى له په‌یجى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه داوه، كاتژمێر 5ى سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ، ئۆتۆمبێلێك له‌سه‌ر ڕێگاى گردجووتیار- به‌حركه، كه ڕێگایه‌كى تاكسایده، به‌هۆى تیژڕۆییه‌وه كۆنترۆڵى له‌ده‌ست دا و خۆى به كۆگایه‌كى مه‌ڕمه‌ڕ و كاشیدا كێشا.
باسى له‌وه‌ش كردووه، له ئه‌نجامى ڕووداوه‌كه‌دا، شۆفێرى ئۆتۆمبێله‌كه گیانى له‌ده‌ست دا، جگه له‌وه‌ى زیانێكى زۆرى دارایی‌ش كه‌وته‌وه.
گوته‌بێژى هاتوچۆى هه‌ولێر ده‌شڵێت: "دواى سه‌یركردنى كامێراكانى چاودێرى، ده‌ركه‌وت كه پێش ڕووداوه‌كه شۆفێره‌كه زۆر تیژڕۆ و بێ ئاگا بووه، ئه‌و بێ ئاگاییه له‌وانه‌یه به‌هۆى خه‌وتنه‌وه بێت، یان به‌هۆى جه‌ڵته‌وه پێش ڕووداوه‌كه گیانى له‌ده‌ست دابێت، چونكه ئۆتۆمبێله‌كه پاش له ڕێگاده‌رچوونى، له جیاتى كه‌مكردنه‌وه‌ى خێرایی، خێراییه‌كه‌ى زیاتر ده‌بێت.