بانکێکی ئەمریکی: نرخی بەرمیلێک نەوت دەگاتە 100 دۆلار
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بانکێکی ئەمریکی: نرخی بەرمیلێک نەوت دەگاتە 100 دۆلار

بانکێکی وەبەرهێنانی ئەمریکی پێشبینی دەکات نرخی بەرمیلێک نەوت بگاتە 100 دۆلار.

بانکی ئەمریکا (Bank of America)، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: نرخی تێکڕای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لەمساڵدا 60 - 68 دۆلار دەبێت.

ئەو بانکە پێشبینی کردووە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە سەرەتای ساڵی 2022 بگاتە 100 دۆلار.

بانکەکە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی ئاشکرا کردووە، کە بریتین لە؛

- کەمبوونەوەی رێکارەکانی تایبەت بە پەتای کۆرۆنا

- زیادبوونی هەڵمەتەکانی کوتان بە پێکوتەی کۆرۆنا

- زیادبوونی ویست لەسەر نەوت

بەهۆی سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا، کە هەموو چالاکی و مامەڵە بازرگانییەکانی جیهانی راگرت، نرخی نەوت گەیشتە 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، کە کەمترین ئاستە لە نزیکەی 30 ساڵی رابردوو.

پەتای کۆرۆنا لە کۆتایی ساڵی 2019 لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا و تا ئێستا 179 ملیۆن و 348 هەزار و 399 کەس لە سەرانسەری جیهان تووشی بوون و لەو ژمارەیەشدا، سێ ملیۆن و 887 هەزار 768 کەس گیانیان لەدەست داوە.