ئەو كەمپینچییانەی بانگەشەی ئازادیخوازی دەكەن بەرامبەر داخستنی نووسینگه‌كانی (کوردستان24) بێدەنگن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەو كەمپینچییانەی بانگەشەی ئازادیخوازی دەكەن بەرامبەر داخستنی نووسینگه‌كانی (کوردستان24) بێدەنگن

نەقیبی ڕۆژنامەنووسان: داخستنی نووسینگەكانی كوردستان24 بڕیاری پەكەكەیە و بەسەر ڕۆژئاوای كوردستاندا سەپێندراوە

وێڕای ئەوەی بە شێوەیەكی بەردەوام بانگەشەی ئەوە دەكەن گوایە باوەڕیان بە پرەنسیپەكانی ئازادیخوازی هەیە، بەڵام بەرامبەر بە داخستنی نووسینگەكانی كەناڵی (كوردستان24) لەلایەن ئاسایشی پەیەدە لە ڕۆژئاوای كوردستان، كەمپینچییەكان بێدەنگن و هیچ هەڵوێستێك دەرنابڕن.

دوێنێ یەكشەممە 20ی حوزەیرانی 2021، كەناڵی كوردستان24 بە فەرمی ئاشكرای كرد كە بە بڕیاری ئاسایشی پەیەدە سەرجەم نووسینگەكانیان لە ڕۆژئاوای كوردستان داخراوە. كەچی هیچ یەكێك لەوانەی بەردەوام كەمپین بۆ ڕووداوە جۆراوجۆرەكانی سنووری هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك لە دژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان یان پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەن، هەڵوێستیان نیشان نەداوە.

چاودێران دوو ئەگەر بۆ ئەم بێهەڵوێستییەی كەمپینچییەكان دادەنێن، یان لە ترسی كاردانەوەی پەكەكە و هەندێك تاقمی خۆفرۆش كە بۆ مەراسی سیاسیی تەسك پشتیوانی لە پەكەكە دەكەن لە سلێمانی، ناوێرن هەڵوێست دەرببڕن، یانیش لە بنەڕەتدا هیچ باوەڕێكیان بە ئازادیی ڕادەربڕین نییە و كەمپینەكانیشیان تەنیا بۆ دژایەتیكردنی پارتی یان حكوومەتی هەرێمی كوردستانە.

لەمبارەیەوە ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی كوردستان بۆ (باسنیوز) رایگەیاند: ”لە دوێنێوە لەبارەی داخستنی نووسینگەكانی كەناڵی (كوردستان24) له‌ رۆژئاوای كوردستان لەسەر هێڵین له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی په‌یه‌ده‌ له‌ رۆژئاوای كوردستان، به‌و پێیه‌ی بەڵێننامەیەكی گشتیمان هه‌یه‌، به‌داخه‌وه‌ ئەمڕۆ پێیان گوتین سوورن له‌سه‌ر بڕیارەكەیان“.

روونیشی كردەوە كە ئیدارەی ڕۆژئاوای كوردستان هەرچەندە بانگەشەی ئازادی و سەربەخۆیی دەكات، بەڵام ”سه‌لماندی که‌ ئیداره‌ی رۆژئاوا و په‌یه‌ده، دارده‌ستی په‌که‌که‌ن و سه‌رجه‌م کاره‌کانیان سیاسییه‌ و ده‌یانه‌وێت (کوردستان24) زانیاری بە خەڵكی كوردستان نەدات و كەس نەزانێت لە نێوخۆی رۆژئاوای كوردستان چی دەگوزەرێت؟“.

جەختیشی كردەوە كە ئەوان وەكوو سەندیكا بەیاننامەیەك بە زمانەكانی كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بڵاو دەكەنەوە و ناوەندە میدیاییەكانی جیهانیشی لێ ئاگادار دەكەنەوە.