کەسوکاری چالاکوانە تیرۆرکراوەکەی کەربەلا لە بەردەم دادگا مان دەگرن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کەسوکاری چالاکوانە تیرۆرکراوەکەی کەربەلا لە بەردەم دادگا مان دەگرن

کەسوکاری چالاکوانە تیرۆرکراوەکەی شاری کەربەلا لە باشووری عێراق، لە بەردەم دادگای شارەکەیان مان دەگرن.

رۆژی یەکشەممە 20-6-2021، کەسوکاری ئیهاب ئەلوەزنی هەوڵیان دا بە هەڵدانی خێوەت لە بەردەم دادگا، ناڕەزایی خۆیان دژی دەستگیرنەکردنی بکوژانی ئەلوەزنی، نیشان بدەن.

هێزە ئەمنییەکان رێگرییان لە کەسوکاری ئەلوەزنی کرد و رێگایان نەدا خێوەت هەڵبدەن، بۆیە ئەمڕۆ دووشەممە 21-6-2021، کەسوکاری ئەو چالاکوانە تیرۆرکراوە لەبەردەم دادگای کەربەلا مانیان گرتووە.

چالاکوانان و کەسوکاری ئیهاب ئەلوەزنی پێیان وایە میلیشیاکانی حەشدی شەعبیی نزیک لە ئێران، ئەلوەزنییان تیرۆر کردووە.

ئیهاب ئەلوەزنی، چالاکوانی مەدەنیی شاری کەربەلا بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 9-5-2021 لە بەردەم ماڵەکەیدا لە گەڕەکی حەداد لە ناوەڕاستی کەربەلا، لەلایەن دوو چەکداری ماتۆرسوارەوە کوژرا.