ڕێنوێنییەکی نوێ بۆ مۆڵه‌تى خوێندنی فەرمانبەران دەرکرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ڕێنوێنییەکی نوێ بۆ مۆڵه‌تى خوێندنی فەرمانبەران دەرکرا

ڕێنوێنییەکی نوێ بۆ مۆڵه‌تى خوێندن بۆ ئەو فەرمانبەرانە دەردەکرێ کە لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان دەیانەوێت خوێندن تەواو بکەن و بڕوانامەی بەرزتر بە دەست بهێنن.

بە پێی پەیڕەوی ڕێنوێنییەک کە لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەرکراوە و کۆپییەکی دەست (باسنیوز) کەوتووە، ئاماژە بەوە کراوە، کە دەبێت ساڵانە وەزارەتی خوێندنی باڵا، لیستی ئەو پسپۆڕییانەی کە لە زانکۆکانی کوردستان دەستەبەرن بۆ ماستەر و دکتۆرا بۆ وەزارەت و فەرمانگەکان بنێرێ، هەروەها لیستی زانکۆ باوەڕپێکراوەکان، لەگەڵ ڕێنوێنییەکانی یەکسانکرنی بڕوانامەکان دەبێت بۆ فەرمانگەکان بنێردرێ.

بە پێی پەیڕەوی ڕێنوێنییەکە، ساڵانە هەموو پێداویستییەکانی پسپۆڕی خوێندن لە لایەن خوێندنی باڵا دەدرێتە وەزارەتی پلاندانان و ساڵانەش پلانی تایبەت بۆ ئەو بابەتە دادەندرێ.

بۆ مۆڵەتی خوێندنی دەرەوەش وەزارەتی پلاندانان ناوی ئەو قوتابییانە دەداتە خوێندنی باڵا، کە دەچنە پێشبڕکێی خوێندنه‌وه‌.

بە پێی ماددەیەکی پەیڕه‌وەکە، بۆ ئەوەی هەر وەزارەتێک پێداویستییەکانی خوێندن له ناوە و دەرەوە دیاری بکات، لیژنەیەک پێکدێت و ناوەکان وەر دەگرن و دواتر بە کۆنووس بەرز دەکرێتەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، وەزیر یان لایەنی پێوەندار مۆڵەتی خوێندن بە فەرمانبەرەکە دەدات، به مووچە و دەرماڵە جێگیرەکانی ئەویش بە ڕەچاوکردنی ئەو مەرجانە " فەرمانبەر، دەبێ لە خوار پلەیەک و خوار پلەیەکی وەزیفی بێت، ئەوانەی پلەباڵان نابێ مۆڵەتی خوێدنیان پێ بدرێ، چونکە بڕوانامەکانیان یەکسان ناکرێ و هیچ ئیمتیازیکیان پێ نادرێ، هەر فەرمانبەرێک کە مۆڵەتی پێ دەدرێ، دەبێ دوو ساڵی خزمەتی فیعلی تەواو کردبێ".

جەختیش کراوەتەوە، هەر فەرمانبەرێکی مۆڵەتدراو بۆ  خوێندن ئەگەر سەرکەوتوو نەبوو لە خوێندنەکەی، یان تەواوی نەکرد ئەوە مۆڵەتەکەی بێ مووچە ئەژمار دەکرێ.

بۆ  مۆڵەتی ماستەر له دەرەوە، مۆڵەتی ساڵێک دەدرێتە فەرمانبەر و بۆ  دکتۆراش مۆڵەتی دوو ساڵ دەبێ.

ئەو پەیڕەوە 12ماددەیە و هەموو وردەکاری و مەرجەکانی مۆڵەتی خوێندنی لەخۆ دەگرێ.

له‌ دواى په‌سه‌ندكردنى له‌ لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، په‌یڕه‌وى نوێى ڕێنوێنی خوێندن له‌ ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌ رۆژنامه‌ى وه‌قائعى هه‌رێمى كوردستان بڵاوكراوەتەوە و کاری پێدەکرێ.

ماوەی دووساڵە مۆڵەتی  خوێندن ڕاگیرابوو، ئەویش بەهۆی  پێداچوونەوە بە ڕێنوێنییەکان.

د. ئامانج ڕەحیم، سکرتێرى ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان به (باسنیوزی) ڕایگەیاند: "پەیڕەوى پێدانى مۆڵەتى خوێندنى بۆ ئەو فەرمانبەرانەیە کە ئارەزووى تەواوکردنى خوێندنى باڵا لە ناوە و دەرەوەی کوردستان دەکەن، لەمەودوا بە پێی ئەو پەیڕەوە مامەڵە لەگەڵ مۆڵەتی خوێندن دەکرێ".

 No description available.

No description available.

No description available.

No description available.