ساختەکاریی پزیشکێکی عەرەب لە سوید ئاشکرا دەبێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ساختەکاریی پزیشکێکی عەرەب لە سوید ئاشکرا دەبێت

ساختەکاریی پزیشکێکی بە رەگەز عەرەب لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، ئاشکرا دەبێت.

پۆلیسی سویدی سێ کارمەندی کۆمپانیای (گرووپی پزیشکان)ی بە تۆمەتی ساختەکاری لە ئەنجامی پشکنینی تایبەت بە پەتای کۆرۆنا (PCR) و بڵاوکردنەوەی پەتاکە، دەستگیر کردووە.

پۆلیس هەروەها هەوڵی دەستگیرکردنی سێ کەسی دیکەی هەمان کۆمپانیا دەدات، کە بە سەرپەرشتیی پزیشکێکی بە رەگەز عەرەب بە ناوی حەماد سەعید، ساختەکارییەکانیان کردووە.

کۆمپانیا پزیشکییەکە تایبەت بووە بە پشکنینی کۆرۆنا و گومان دەکرێ ئەنجامی نێگەتیڤی پشکنینی 100 هەزار کەسیان بە ساختە دابێتەوە خاوەنەکانیان.

یەکێک لەو کارمەندانەی دستگیر کراوە، بە پۆلیسی راگەیاندووە، خۆی هەستی بە نهێنییەک کردووە، چونکە تێبینیی ئەوەی کردبوو هەموو ئەنجامی پشکنینەکان نێگەتیڤ (واتا ئەو کەسەی پشکنینی بۆ کراوە، تووشی کۆرۆنا نەبووە)، دەردەچوون.

دەسەڵاتدارانی سویدی گومانی ئەوە دەکەن، کە کۆمپانیاکە بەبێ هیچ پشکنینێک، ئەنجامی نیگەتیڤی بە خاوەنەکانیان دابێتەوە، کە بۆ هەر پشکنینێکیش، هەزار و 500 کرۆنی سویدی (زیاتر لە 174 دۆلار)، وەردەگرت.