بەهۆی شەڕی پەكەكە و توركیاوە خەڵكی گوندێكی سلێمانی لە دڵەڕاوكێدا دەژین
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەهۆی شەڕی پەكەكە و توركیاوە خەڵكی گوندێكی سلێمانی لە دڵەڕاوكێدا دەژین

قایمقامى ماوه‌ت ڕای گه‌یاند به‌هۆى بۆردومانى چه‌ند ڕژۆى ڕابردووى فڕۆكه‌ى جه‌نگییەکانی تورکیا، هاووڵاتییانى گوندى گه‌ڵاڵه‌ى سنووره‌كه‌ له‌ ترس و دڵه‌ڕاوكێدان و داوا ده‌كه‌ن ئارامی بۆ گوندەکەیان بگەڕێتەوە‌.

كامه‌ران حه‌سه‌ن، قایمقامى ماوه‌ت به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "گوندى گه‌ڵاڵه‌ گوندێكى قه‌ره‌باڵغ و ئاوه‌دانى سنووره‌كه‌مانه‌ و له‌ چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا سنووری ئەو گونده‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ى جه‌نگییه‌وه‌ بۆردومان كرا و بەو ‌هۆیه‌وه‌ دوو چه‌كدارى په‌كه‌كه‌ كوژران و یه‌كێكی دیکەش بریندار بوون، هەر بۆیە ترس و دڵه‌ڕاوكێ لەناو خه‌ڵكه‌كه‌ى دروست بووه‌".

گوتیشى: "به ‌هاوكاریى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندداره‌كان، له ‌نزیكه‌وه‌ سه‌ردانمان كردوون و ھاوسۆزیمان دەربڕیوە و گوێمان لە داواکاری و کێشەکانیان گرتووە، ئه‌وان پێیان ڕاگه‌یاندین كه‌ به‌هۆى ئه‌و بۆردومانه‌وه‌ کەشێکی پڕ لە ترس و تۆقاندن لە گوندەکەدا دروست بووه‌ و ژیانی ئاسایی گوندەکەیان تێك چووه‌ و داوایان كرد له‌ڕێگه‌ى لایه‌نى په‌یوه‌ندیداره‌وه‌ ئەم بۆردومانانە کۆتاییان پێ بێت و بە ئارامی لە گوندەکەیاندا بژین".