لە سبەینێوە دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان دەکرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە سبەینێوە دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان دەکرێ

 وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی ڕایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی کوردستان دەکرێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 21/6/2021، نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان بە  (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی فیدراڵ ئاگادار کراینه‌وه‌، دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بکرێت لە هەرێمی کوردستان، ئه‌ویش بەپێی ئەوپلانەی دانراوە بۆ وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکان”.

بەرپرسەكەی وەزارەتی بازرگانی ئاشكراشی كرد، سبه‌ی سێشەممە، یەکەم ڕۆژی دەستپێکی وەرگرتنی گەنمە لە سەرجەم سایلۆکانی هەرێمی کوردستان، گوتیشی:" بە پێی ئەو بەرنامەی داندراوە لە هەموو سایلۆکان گەنمی جووتیاران وەردەگیرێت و هەوڵیش دراوە پارەکەیان زووتر پێ بدرێت".

پشکی ھەرێم لەوەرگرتنی گەنمی جووتیاران  بڕی 375 ھەزار تۆن دەبێت.

نەوزاد شێخ کامیل گوتیشی: "دوای ئەوەی هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبونەوە بڕیاردراوە کە  375 تەن گەنم لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگیرێت".