كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

نەجات عەلی: سەرۆك بارزانی ڕۆڵێكی گەورەی لە یەكخستنەوەی هێزەكانمان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەدا هه‌یه‌

 "دوو لیوای یەكەی هەشتا بە كرداری خراونەتەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە" 

فەرماندەی یەكەی هەشتای هێزی پێشمەرگەی كوردستان رایگەیاند، بە فەرمانی سەرۆك بارزانی، هەنگاوەكانی یەكخستنەوەی هێزەكانیان بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و تا ئێستاش بە كرداری دوو لیوا خراونەتە سەر وەزارەتەكە.

نەجات عەلی، فەرماندەی یەكەی هەشتای پێشمەرگە لە میانی بەڕێوەچوونی ڕێوڕه‌سمی كۆتاییهاتنی مەشق و ڕاهێنانی بەشێكی یەكەی هەشتا، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، مەشقەكانی ئێستایان بۆ ئەوەیە كە هێزەكانیان هاوشێوەی  پەیكەربەندیی وەزارەتی پێشمەرگە ڕێك بخرێتەوە.

ڕوونیشی كردەوە، بە فەرمانی سەرۆك بارزانی هەنگاوەكانی یەكخستنەوەی هێزەكانیان بەردەوامە و هەنگاو بە هەنگاو پرۆسەی یەكخستنەوەكە بەردەوام دەبێت.

گوتیشی: ”تا ئێستا دوو لیوای یەكەی هەشتا بە كردەیی خراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و تەنیا رێكارە كارگێڕییەكانیان ماوە“.

نەجات عەلی جەختی كردەوە، كە سەرۆك بارزانی رۆڵێكی گەورە لە یەكخستنەوەی هێزەكانیاندا دەبینێت و لەسەر فەرمانی سەرۆك بارزانی هەنگاوەكانی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەڕێوە دەچن.