كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

زیقار.. بە بۆمب هێرش کرایە سەر ماڵی بەرپرسێک

میدیاکانی عێراق بڵاویان کردووەتە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە سنووری پارێزگای زیقار هێرش کراوەتە سەر ماڵی بەرپرسێکی حکوومی و زیانی زۆر بە ماڵەکەی گەیشتووە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ میدیاکان ئاشکرای کردووە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی ٦ی ٢٠٢١ بە بۆمب هێرش کراوەتە سەر ماڵی قائمقامی قەزای غەڕاف لە باکووری پارێزگای زیقار".

ئاماژە بەوەش کراوە هێرشەکە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کراوە و زیانی زۆر بەر ماڵ و خانووی قایمقام کەوتووە، بەڵام زیانی گیانیی نەبووە".

دۆخی ئەمنیی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق نائارمە و رۆژانە کردەوەی تیرۆر و بە ئامانجگرتن لەلایەن میلیشیا و چەکدارە نەناسراوەکان ئەکرێنە سەر چالاکوان و خۆپیشاندەر و بەرپرسانی ئەمنی و حکوومی، بەبێ ئەوەی هیچ کەس لەسەر ئەو کردەوانە دەستگیر بکرێت.