كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

دوایین بڕیار لەبارەی داخستن و دانەخستنی هەدەپە دەدرێت

دادگای دەستووری توركیا دوایین بڕیار لەبارەی داخستن و دانەخستنی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)ـەوە دەدات.

دوای ئەوەی داواكاری گشتی توركیا، دۆسیەیەكی 850 لاپەرەیی لە دژی هەدەپەوە رەوانەی دادگای دەستووری توركیا كرد و داوای كرد ئەو پارتە دابخرێت، ئەمڕۆ دووشەممە 21-6-2021 دادگای دەستووری دوایین بڕیار لەو بارەیەوە دەدات.

بڕیارەكە لە دوو لایەنەوە دەبێت، لایەنی یەكەم لەسەر داوای داواكاری گشتییە، کە داوای کردووە هەژماری بانكیی هەدەپە دەستی بەسەردا بگیرێت و حكوومەتیش هیچ هاوكارییەكی دارایی ئەو حزبەنەكات، واتە لەڕووی داراییەوە سزا دەدرێت.

لایەنی دووەم، قەدەغەكردنی سیاسەتە لە451 ئەندامی هەدەپە، كە زۆربەیان كەسایەتی سیاسیی ناسراون، پەرلەمانتار و ئەندامی سەركردایەتی ئەو پارتەن. بۆیە ئەگەر دادگای دەستووری بڕیاری داخستنی هەدەپە بدات، ئەوكات هەدەپە بە یەکجاری هەڵدەوەشێتەوە، چونكە سەركردایەتی ئەو پارتە بە تەواوی قەدەغەی سیاسەتكردنیان لەسەر دەبێت.