سه‌نا به‌رزنجى، كچه گۆرانیبێژى كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپى گۆرانیی خۆى، به ناوى (یه‌ڵدا) بڵاو ده‌كاته‌وه.
سه‌نا به‌رزنجى له ڕێگه‌ى هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) ئاماژه‌ى به‌وه داوه، ڤیدیۆ كلیپه‌كه ڕۆژى 25/6/2021، له ماڵپه‌ڕى ڤیدیۆیی (یوتیوب) بڵاو ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه دوو ساڵه ئه‌و كچه گۆرانیبێژه گۆرانی و كلیپى نوێى بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، ئه‌و گۆرانییه نوێیه‌شى، یه‌كه‌مین گۆرانیی نێو ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ى ده‌بێت.
سه‌نا به‌رزنجى خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، خاوەنی ئەلبوومێکی گۆرانی و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە، بەرھەمەکانیشی بینەرێکی زۆریان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ھەیە، نه‌وید زه‌ردى، گۆرانیبێژى كورد، كاره هونه‌رییه‌كانى بۆ ده‌كات.