ژنە کۆچبەرێکی کورد لە ڕێگای یۆنان گیانی لە دەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژنە کۆچبەرێکی کورد لە ڕێگای یۆنان گیانی لە دەست دا

ژنێکی پەناخوازێکی خەڵکی سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی چوون بۆ وڵاتی یۆنان، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕۆژانی ڕابردوودا ژنێکی پەناخوازی خەڵکی سەردەشت بە ناوی "مێهری نەبی زاده" تەمەن ٢٧ ساڵ لە کاتی چوون بۆ وڵاتی یۆنان بەهۆی دووریی ڕێگا و ماندوویەتی گیانی لە دەست داوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە، مێهری نەبی زاده هاوڕێ لەگەڵ هاوژین و دوو کچە ٤ و ٧ ساڵانەکەی لە سنووری ویشکانی تورکیاوە بەرەو یۆنان ڕۆیشتوون و بەهۆی دووریی ڕێگاکە و ماندوویەتی تووشی جەڵتەی دڵ بووە و گیانی لە دەست داوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لانیکەم ١١ پەناخوازی کورد کە لە ئێرانەوە ویستوویانە خۆیان بگەیننە وڵاتانی ئەورووپی گیانیان لە دەست داوە کە لەو ژمارەیە ٩ کەسیان خەڵکی شاری سەردەشت بوون.