له‌ ئه‌نجامی هێرشێكى داعش لە سنووری دیالە حه‌فت كه‌س كوژران و بریندار بوون
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ ئه‌نجامی هێرشێكى داعش لە سنووری دیالە حه‌فت كه‌س كوژران و بریندار بوون

گوته‌بێژی پۆلیسی دیاله‌ ڕایگه‌یاند، له‌ ئه‌نجامى هێرشێكى تیرۆریستانی داعش له‌ سنوورى ناحیه‌ى عوزێم دوو كه‌س كوژران و پێنج كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

نیهاد محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پۆلیسی دیاله‌، به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "شه‌وى یه‌كشه‌ممه‌ 20/6/2021، تیرۆریستانى داعش به‌ چه‌كى مامناوه‌ند و قه‌ناس هێرشیان كرده‌ سه‌ر حه‌شدى عه‌شایه‌رى له‌ گوندى ئه‌لبوو به‌كرى سه‌ر به‌ ناحیه‌ى عوزێم، له‌ ئه‌نجامدا چه‌كدارێكى حه‌شدى عه‌شایه‌رى به‌ناوى سالم ئه‌حمه‌د مه‌حمود گیانى له‌ده‌ست دا و ئافره‌تێكى دانیشتووى گونده‌كه‌ش به‌ناوى یوسرى موخڵه‌ف گیانى له‌ده‌ست دا".

گوتیشی: "هاوكات دوو هاووڵاتیی دیكه‌ی گونده‌كه‌ و هه‌روه‌ها سێ چه‌كاری تری حه‌شدى عه‌شایه‌رى بریندار بوون و پاشان چه‌كدارانى داعش به‌ ئاراسته‌ى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین هه‌ڵهاتن".

ناحییه‌ى عوزێم له‌ ڕووى ئیدارییه‌وه‌ سه‌ر به‌ پارێزگاى دیاله‌یه‌ و ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ڕێگه‌ى كه‌ركووك-به‌غدا، هاوسنوورى ناحیه‌ى ئامرلی سه‌ر به‌ قه‌زاى خورماتووه‌.