هەولێر.. لە ڕووداوێکی تەقەکردندا دوو کەس گیانیان لەدەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هەولێر.. لە ڕووداوێکی تەقەکردندا دوو کەس گیانیان لەدەست دا

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند کە ئەمشەو لەسەر شەقامی 60 مەتری لە شاری هەولێر دوو برا تەقەیان لە خوشکێکیان و زاواکەیان و کەسێکی تر کردووە و لە ئەنجامدا دوو کەسیان گیانیان لەدەست دا.

لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بە ئەوە داوە "دوای ئەوەی ئەمشەو لە شەقامی 60 مەتری دوو تۆمەتبار، كە بران، لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی دەستڕێژی گوللـە لە خوشكەكەیان و زاواكەیان و كەسێكی تر دەكەن، دەستبەجێ تیمەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداو و دەركەوت كە لە ئەنجامی تەقەكان دوو پیاو بە ناوەكانی (ا. ت. ح) و (ك. ق. ع) گیانیان لە دەست داوە و ئافرەتێكیش بە ناوی (ج. ح. م) زامدار بووە".

راشیگەیاندووە"ئێستا تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە شوێنی رووداوەكەن بە مەبەستی بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی زیاتر و لە ئایندەیەكی نزیكدا ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان بڵاو دەكەینەوە".