شاخەوان عەبدوڵڵا: ئاراس جەنگی کەسێکی قێزەونە و لە لوتکەی خۆفرۆشیدایە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

شاخەوان عەبدوڵڵا: ئاراس جەنگی کەسێکی قێزەونە و لە لوتکەی خۆفرۆشیدایە

شاخەوان عەبدوڵڵا پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی لە سنووری پارێزگای کەرکووک لە پەیامێکیدا بە ئاراس جەنگی یەکێک لە سەرانی تاقمی خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر دەڵێ" تۆی خاکفرۆش هەموو پایەکانی خۆفرۆشیت تێپەراندووە" هەروەها بە کەسێکی قێزەون وەسفی دەکات.

ئەمڕۆ لە لێدوانێکی ئاراس جەنگی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند کە کەرکووک شارێکی عێراقییە، لەمبارەیەوە شاخەوان عەبدوڵڵا لە گوتارێکیدا وەڵامی ئەو قسەیەی ئاراس جەنگی دەداتەوە.

شاخەوان عەبدوڵڵا لە پەیامەکەیدا بۆ ئاراس جەنگی دەڵێ: "لەدوای رووخانی بەعس و گەڕانەوەمان بۆ کەرکووک لە ماوەی ١٤ ساڵی کارکردنم لە پۆستی ئیداری و ئەمنی و پەرلەمانی بۆ یەک جاریش نە من و نە خەڵکی کەرکووک ئەم ئاراس شێخ جەنگییەیەمان گوێ لێنەبوو تا ئەو کاتەی وەکو دەڵاڵێکی لێزان و باش لەبواری خاک فرۆشی لەساڵی ٢٠١٧ لە کەرکووک دەرکەوت و پێشڕەوی ئاغاکانی کرد بۆ ناو کەرکووک و بەبێ ئاگاداری خەڵکی ئەو شارە و بەبێ گوێدانە قوربانییەکانی خەڵکی کەرکووک و کوردستان ئەو شارە و تەواوی ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانی هەراج کرد و هێزی بێگانەی هێنایە ناو کەرکووک".

ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی پەرلەمانی عێراق راشیگەیاند: "لەو بەروارەوە تا ئەمڕۆ دەیان جار ئەم پیاوە قێزەونە لە چەندین بۆنەو لێدوانی جیاوازدا سووکایەتی بە خەڵکی ئەو شارە و پیرۆزییەکانی خەڵکی کوردستان کردووە ، جارێک دەڵێت پێشمەرگە شەڕکەر نییە و رۆژێک دەڵێت ئاڵای کوردستان پیرۆز نییە و پارچە پەرۆیەکە و ئەمڕۆش پێچەوانەی بەڵگە مێژووییەکان و دەستووری عێراق و واقعی ئەو شارەی زۆرینە کورد دەڵێت کەرکووک عێراقییە و نابێت پێشمەرگە بگەڕێتەوە".

شاخەوان عەبدوڵڵا ئاماژەی بە ئەوەش دا کە ئەو قسانەی ئاراس جەنگی لە کاتێکدا دەستووری عێراق ئەو شارەی بە ناوچەی کێشە لەسەر ناوزەد کردووە "ئەمە لەکاتێکدا ئێمە لەماوەی دووساڵی رابردوو لەکاتی گفتوگۆکانمان بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکوک هیچ کات ڕێگەمان نەداوە نە حکوومەتی فیدراڵی و نە پێکهاتەکان بەو زمانەی تۆ قسە بکەن کە ئەندامێکی سەرکردایەتی حزبەکەی جەنابت ئەندامی ئەو لیژنەیە ، بەڵام دیارە تۆی خاکفرۆش هەموو پایەکانی خۆفرۆشیت تێپەراندوە و لە ئێستایا لەلوتکەدای".

لە درێژەی پەیامەکەیدا ناوبراو دەڵێ: "دڵنیابە بەهۆی پێگەی مام جەلال و ماڵی تاڵەبانی نەبێت کەرکوکییەکان بە رۆژی رووناک شاربەدەرت دەکەن و باجی ئەو هەموو بێرێزییەت پێدەدەن کە بەرامبەریانت کردووە لە ماوەی ئەو چوار ساڵەی رابردوو ، سەربەرزی بۆ کەرکوکییەکان و رووڕەشی بۆ خۆفرۆشان".