لە پارێزگای کەرکووک هێزە ئەمنییەکان زیاتر لە ناوچە و گەڕەکەکانی دی لە گەڕەک و ناوچە کوردییەکان هەڵمەتی گەڕان و پشکنین ئەنجام دەدەن، ئەمەش نیگەرانیی هاووڵاتیانی کوردی ئەو پارێزگایەی لێکەوتووەتەوە.
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس كه نه‌یویست ناوی بڵاوبکرێتەوە به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 20/6/2021، سوپای عێراق هه‌ڵمه‌تێكى گه‌ڕان و پشكنینی ماڵانیان له گوندى (حه‌سار) ئه‌نجام دا.
راشیگەیاند کە هێزه عێراقییه‌كان چ شوێنێكیان بوێت ده‌توانن هه‌ڵمه‌تى گه‌ڕان و پشكنینی تێدا ئەنجام بدەن بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌ك و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران، هاوكات له ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وه هێزه ئه‌منییه‌كانى كه‌ركووك، هه‌ڵمه‌تێكى گه‌ڕان و پشكنینیان له گه‌ڕه‌كى كوردستانى شارى كه‌ركووك ده‌ستپێكردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى (باس‌نیوز) ئه‌و هه‌ڵمه‌ته دانیشتوانى گوندى حه‌سارى سه‌ر به ناحیه‌ى شوانى له سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك و هه‌روه‌ها دانیشتووانى گه‌ڕه‌كى كوردستانى شارى كه‌ركووكى نیگه‌ران كردووه و ترسی لای دانیشتوانه‌كه‌ى دروست كردووه.
چاودێرانی دۆخی كه‌ركووكیش ئه‌وه ده‌خه‌نه ڕوو، تیرۆریستانى داعش له حه‌ویجه و ناحیه‌كانى و هه‌روه‌ها گونده‌كانى ده‌وروبه‌ری هەن بەڵام هێزه عێراقییه‌كان دەچن ناوچه كوردییه‌كان ده‌پشكنن كه ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی زۆری دروست كردووه و به ده‌ستى ئه‌نقه‌ست ئه‌و جۆره هه‌ڵمه‌تانه بۆ بێزاركردنى هاووڵاتییانى كورد ئەنجام دەدەن.