ئێران وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهری داخست
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئێران وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهری داخست

ئەمڕۆ یەكشەممە كەناڵی تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران داخستنی وێستگەی ئەتۆمیی "بوشەهر"ی بە شێوەیەكی كاتی راگەیاند و هۆكارەكەشی بۆ كێشەی تەكنیكی گەڕاندووەتەوە.

بەپێی هەواڵێكی كەناڵی فەرمیی ئێران، حكوومەتی تاران وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهری داخستووە، بەبێ ئەوەی باس لە هۆكاری سەرەكی ئەم هەنگاوە لەناكاوە بكات، تەنها ئاماژەی بەوە كردووە كە كێشەی تەكنیكی هەیە و پێویستیان بە چەند ڕۆژێكە بۆ چارەسەركردنی كێشەكە.

تۆڕی هەواڵی "سكای نیوز"یش لە زاری بەرپرسی كۆمپانیای كارەبای سەر بە حكوومەتی ئێرانی گواستەوە كە وێستگەكە بۆ ماوەی چوار رۆژ دادەخرێت.

غولام عەلی رەخشانیمیهر بەرپرس لە كۆمپانیای وزەی كارەبای ئێران ئاماژەی بەوە داوە لە دوێنێوە شەممەوە وێستگەكەیان داخستووە و ڕەنگە تا چوار ڕۆژ ئەم داخستنە بەردەوام بێت.

ئەم راگەیاندنەی كەناڵی تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران لە كاتێكدایە وتوێژەكانی ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا لەبارەی چالاكییەكانی وزەی ئەتۆمیی ئێرانی بەردەوامە و ئەمڕۆش ئێنریكی مۆرا نێردەی یەكێتیی ئەورووپا بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران رای گەیاندبوو كە لە دانوستانەكاندا پێشڤەچوون وەدی هاتووە.