كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

گەنجێک لە رووباری رێزان لە دەڤەری بارزان خنکا

ئێوەرەی ئەمڕۆ یەکشەممە گەنجێکی دانیشتووی سنووری ناحیەی گۆڕەتووی سەر بە قەزای مێرگەسۆر، لە رووباری رێزان خنکا.

موقەدەم بەیار محیەدین، گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی6ی2021 ئاگادارکراینەوە لە رووداوێکی خنکانی گەنجێک بە ناوی نزار سیامەند عزیز تەمەن 23 ساڵ دانیشتووی سنووری ناحیەی گۆڕەتووی سەر بە قەزای مێرگەسۆر کە لە کاتی مەلەکردن لە رووباری رێزان لە دەڤەری بارزان خنکابوو.

راشیگەیاند: "بۆ دۆزینەوەی تەرمی گەنجەکە تیمەکانی مەلەوانی و بەرگری شارستانیی چوونە شوێنەکە و به هاوکاری هاووڵاتییان تەرمەکە دۆزرایەوە".

ئاماژەی بە ئەوەش کرد کە ئەمساڵ لە سنووری هەر چوار قەزاکانی (سۆران، مێرگەسۆر، رواندز، چۆمان) حەوت کەس لە رووبارەکانی دەڤەرەکە خنکاون.