عێراق پێشبینی دەكات نرخی بەرمیلێك نەوت بگاتە ٨٠ دۆلار
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

عێراق پێشبینی دەكات نرخی بەرمیلێك نەوت بگاتە ٨٠ دۆلار

ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی نەوتی عێراق پێشبینی كرد نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو بگاتە ٨٠ دۆلاری ئەمریكی.

عاسم جیهاد گوتەبێژ بە ناوی وەزارەتی نەوتی عێراق بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاندووە ئەوان گەشبینن بە بەردەوامبوونی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و پێشبینییش دەكەن نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو بگاتە ٨٠ دۆلاری ئەمریكی.

جیهاد باسی لەوە نەكردووە كە پێشبینی دەكەن كەی نرخی نەوت بگاتە ٨٠ دۆلار، تەنها دەڵێ بەپێی زانیاری و پێشبینییەكانیان، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو ٧٠ دۆلاری ئەمریكی تێدەپەڕێنێت و تا ٨٠ دۆلاری ئەمریكییش دەچێت، چاویشیان لە سەقامگیربوونی نرخی نەوتە لە بازاڕەكاندا.

جێی باسە ماوەی چەند هەفتەیەكە بە شێوەیەكی بەردەوام نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرەو بەرزبوونەوەیە، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ دابەزینی بەردەوامی ڕێژەی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهاندا، ڕۆژی هەینیی رابردووش نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا ٧٠ دۆلاری ئەمریكی تێپەڕاند.