وادەی تاقیکردنەوەی قۆناغی دوازدەی ئامادەیی بڵاو کرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وادەی تاقیکردنەوەی قۆناغی دوازدەی ئامادەیی بڵاو کرایەوە

 

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی تاقیکردنەوەکانی بۆ ساڵی خوێندنی 2020 - 2021 بڵاوکردەوە.

له ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی پەروەردە خشتەی ئەزموونە گشتییەکانی قۆناغی دوازدەی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانییەوە بۆ ساڵی خوێندنی 2020 - 2021 (خولی یەکەم)، بڵاوکردەوە کە تاقیکردنەوەکان لە 25ی 7 دەست پێدەکەن و لە 18ی 8 کۆتاییان دێ.

ئاماژە بەوەش دراوە، کە تاقیکردنەوەکان رۆژانە کاتژمێر 8:30ی بەیانی دەستپێدەکات و هەر رۆژێکی تاقیکردنەوەش بەر پشوو بکەوێت، ئەوا تاقیکردنەوەکە ئەنجام دەدرێت و ناکرێت بە پشوو.