ئاراس جەنگی: كەركووك ئەمنیەتی خۆی هەیە پێشمەرگە بۆچی بچێتەوە كەركووك؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئاراس جەنگی: كەركووك ئەمنیەتی خۆی هەیە پێشمەرگە بۆچی بچێتەوە كەركووك؟

 

ئاراس جەنگی، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و یەكێك لە سەرانی خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧، دژایەتیی خۆی بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركووك راگەیاند.

لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان، ئاراس جەنگی، یەكێك لە سەرانی خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەر، لەبارەی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركووك رایگەیاند: "پێشمەرگە بۆچی بچێتەوە كەركووك، خۆ كەركووك لەسەر هەرێمی كوردستان نییە و لەسەر عێراقە؟".

پاساویشی بەوە هێنایەوە كە "كەركووك پۆلیسی هەیە و ئەمنیەتی خۆی هەیە".

ئاراس جەنگی ڕەتی كردەوە بڕیاری دروستكردنی هێزی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ كەركووك درابێت، بەڵكوو "لێژنەیەكی هەماهەنگی دروستكراوە لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق".

ئەم قسانەی ئەندامەكەی سەركردایەتیی یەكێتی هەمان ئەو قسانەیە كە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و عەرەبە شۆڤێنییەكان دەیكەن و دژایەتییەكی ئاشكرای گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركووك دەكەن.