وێرای قهیرانی دارایی، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان له خهرجكردنی بودجه و بڕهپارهی پێویست بۆ خزتگوزاری و پڕۆژهكان بهردهوام بووه و له ماوهكانی رابردوودا ڕەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی 24 ملیار و 318 ملیۆن دینار بۆ تەواوکردنی 22 پڕۆژە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و جێبەجێکردنی چوار پڕۆژەی ستراتیژی بۆ یەکە کارگێڕییەکانی سنووری پارێزگاکە تهرخان كردووه، هەروەها ئەنجوومەنی وەزیران 28 مليار ديناری بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر تەرخان کرد و 10 ملیار دیناری بۆ ڕێگاوبانی گەرمیانیش خەرج کردووە، لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستانیش ڕایدەگەیەنێت، کابینەی نۆیەم بێ جیاوازی بودجە بۆ هەموو پارێزگاکان خەرج دەکات.
ئهمڕۆ یهكشهممه 20/6/2021، ئەرشەد لۆلانی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "تەرخانکردنی پارە و بودجە بۆ پڕۆژەکانی پارێزگای سلێمانی و هەولێر و شوێنەکانی تر، گرنگیی زۆری ھەیە و کاڵکردنەوەی ئەو دەنگۆیانەیە کە باس لەوە دەکەن دووئیدارەیی لە ھەرێمی کوردستان ھەیە".
ئاماژهی بهوهش كرد: ئەو ئاڕاستە كاركردنه و بە یەک چاو سەیرکردنی ھەموو پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان؛ سلێمانی و ھەڵەبجە و ھەوڵێر و دھۆک، لەلایەن سەرۆکی حکوومەتەوەیە، بۆیە حکوومەت و کابینەی نۆیەم بەبێ جیاوازی بوودجە بۆ پڕۆژەکانی ھەموو پارێزگاکان خەرج دەکات".
ئەرشەد لۆلانی، ڕوونیشی کردەوە: "ئەمە واتهی ئەوەش دەگەیەنێت، کە ھەنگاوەکانی حکوومەت لە بواری ئابووریدا سەرکەوتوو بوون و داھاتی ھەرێمی کوردستانیش پاش ڕێکخستنەوە و چاکسازی زیادی کردووە."
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان گوتیشی: "حکوومەت لە ڕێگەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانییەوە بەردەوام دەبێت لە بووژاندنەوەی ھەموو ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بەبێ جیاوازی".