كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئەمڕۆ لێژنەی كاروباری تەندروستی لە پەرلەمانی كوردستان سەردانی هەڵەبجە دەكات

ئەمڕۆ یەکشەممە لێژنەی كاروباری تەندروستی و ژینگە و مافی بەکاربەر لە پەرلەمانی كوردستان، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ كەیسی دكتۆرە باخان و چەند پرسی دیکەی تەندروستی سەردانی  پارێزگاری هەڵەبجە دەكات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 20/6/2021 ڕۆژان سلیڤانەیی ئەندامی لێژنەی كاروباری  تەندروستی و ژینگە و مافی بەکاربەر لە پەرلەمانی كوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی پێشوودا دكتۆرە باخان كە دكتۆرێكی شاری هەڵەبجەیە، چەندین بەڵگەی لەبارەی خراپیی ڕەوشی تەندروستیی شارەكە خستە روو، ئەمەش بووە جێگای ناڕەزایی بەرپرسانی شارەكە و كێشەی لێ كەوەتەوە، تا گەیشتە ئەو ئاستەی هەڕەشە لە دكتۆرە باخان كرا و دەستگیر كرا".

گوتیشی: "سەبارەت بە كەیسی دكتۆرە باخان و كێشە تەندروستییەكانی پارێزگای هەڵەبجە ئێمە هەفتەی پێشوو كۆبوونەوەیەكمان کرد و بڕیار درا بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ ئەو پرسانە لیژنەیەك لە ئەندامان سەردانی پارێزگای هەڵەبجە بکەین".

ڕاشی گەیاند: "ئەمڕۆ یەکشەممە بۆ بەدواداچوون بۆ كەیسی دكتۆرە باخان سەردانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی پارێزگای هەڵەبجە دەكەین و و ئەو یاداشت و بەڵگانەی گەیشتوونەتە لێژنەكەمان لێیان دەکۆڵینەوە، هەروەک لە كارنامەی كابینەی نۆیەمدا هاتووە، دەبێ گرینگیی تەواو بە كەرتی تەندروستی بدرێت و چاكسازیش لە سێكتەرەكاندا بكرێت، بۆیە حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕێگری لە هەموو جۆرە قاچاخی و گەندەڵییەک لە سێكتەری تەندروستیدا دەکات".

دكتۆرە باخان دكتۆرێكی شاری هەڵەبجەیە و ماوەی دوو هەفتە دەبێت بە ناڕەزایی دەربڕین لە ڕەوشی تەندروستیی شارەكە، پاش نیشاندان و خستەڕووی چەندین بەڵگە، لە لایەن دژە تیرۆری یەكێتییەوە هەڕەشەی لێ کرا و دواتر دەستگیر و دواتر دەستگیر کرا و دوای ئازادکران هەڵات بۆ شاری هەولێر.