كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

كاردانەوەكانی كوشتنی دەنیز پۆیڕاز ئەندامی هەدەپە

 

لە لایەن هاووڵاتییەكی توركەوە، كە پێشتر چەكدار بووە و رەوانەی سووریا كراوە، پەلاماری باڵەخانەی پارتی دیموكراتی گەلان HDP دەدرێت لە ئیزمیر و، لە ئەنجامدا دەنیز پۆیڕاز ئەندامی HDP چەند گوللەیەكی بەردەكەوێت و گیان لە دەست دەدات.

هەموو پارتە ئۆپۆزسیۆنەكانی توركیا، ئیدانەی ئەم كردەوە تیرۆرستیانەیان كرد و، داوایان كرد بە پەلە تاوانبار بە سزای خۆی بگات.

كەمال كلیچدارئۆغڵو سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری CHP، داوای كرد بلۆكێكی تایبەت دروست بكەن، بۆ ئەوەی ئەم دەسەڵاتەی ئێستای توركیا لەناو ببەن.

بەشێكی زۆری سەركردەكانی ئۆپۆزسیۆن، دەسەڵات بە كەمتەرخەم دەزانن، چونكە بە هەموو شێوەیەك لە لایەن میدیای خۆیەوە پەلاماری HDP دەدەن و بە تیرۆرستی دەزانن، بۆیە رێگەی بۆ ئەو كەسانە خۆشكردووە تا پەلاماری ئەندامانی HDP بدەن.

مەدحەت سانجار هاوسەرۆكی HDP، لە كاتی ناشتنی تەرمی دەنیز، لە وتارێكدا ئاماژەی دا، حكوومەتی توركیا بە پیلان ئەم جۆرە پەلاماردانەی رێكخستووە و دەیانەوێت HDP بترسێنن و لەناوی ببەن.

چەندین نووسەری توركیا لەسەر كوشتنی دەنیز هاتوونەتە دەنگ، ئەوان رەخنەی توند لە ئۆپۆزسیۆنی توركیا دەگرن، بەوەی ترسنۆكە و هەرگیز نەیتوانیوە لە رووداوێكی لەو شێوەیە رای گشتی بجولێنن.

فەهمی ئیشیق نووسەر بەناوبانگی توركیا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، داوای لە ئۆپۆزسیۆنی توركیا كرد، لەسەر كوشتنی دەنیز تەنیا وتار و بەیاننامە بڵاونەكەنەوە، بەڵكوو پێویستە رای گشتی بجولێنن و ئەم دەسەڵاتە كۆتایی پێ بهێنن.

فەهیمە پۆیڕاز دایكی دەنیز پۆیڕاز، دەڵێت: "ئەوەی جەرگمی سوتاند، خودایە بە هەمان شێوە جەرگی دایكی بسوتێنیت".