كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەم دواییانە پزیشکان و پسپۆڕانی زانکۆی کامبێردج لە وڵاتی بەریتانیا، دوای ئەنجامدانی چەند توێژینەوەیەک لەسەر ئەو کەسانەی کەم خەون، بە ئەنجامێکی تازە گەیشتن، سەبارەت بە کێشەی کەمخەوی یاخود بەدخەوی و ئاشکرایان کرد، خەوتن لە ژوورێکی کەمێک سارد، کاریگەریی هەیە لەسەر چۆنیەتیی خەو، واتە کاتێک پلەی نزمی ژوورەکە 15- 20 سانتیگراد بێ، جەستە بە شێوەیەکی سروشتی دەست دەکات بە دروستبوونی هۆرمۆنی میلاتۆنین (هۆرمۆنی خەو) و لەئاکامدا لەم کەش و هەوایەدا ئەو کەسانەی کەم خەون، زووتر خەویان لێ دەکەوێت و بەراورد بە پێشتر خەوێکی قووڵ و ئارامیان دەبێت.