ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بۆردومان کرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بۆردومان کرا

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لەنێو گوندێکی سنووری قەزای ماوەت-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە بۆردومان کرا و ژمارەیەک چەکدار کوژران و بریندار بوون.

کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت لە لێدوانیکدا رایگەیاند: "کاتژمێر ٦:٤٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە لایەن فڕۆکەی جەنگییەوە ئۆتۆمبێلێک لەنێو گوندی گەڵاڵەی سەر بە قەزاکەمان کرایە ئامانج و بەپێی زانیارییەکانمان دوو چەکداری پەکەکە کوژراون و یەکێکی دیکەش زامدار بووە".


ئاماژەی بە ئەوەش دا هەرچەندە بۆردومانەکە نزیک بووە لە دانیشتووانی گوندەکە بەڵام هیچ کەسێکی خەڵکی دەڤەرەکە لە ئەنجامی ئەو بۆردومانە زیانی بەرنەکەوتووە.