گوته‌بێژى بەڕیوەبەرایەتیی ئاوى ڕاپه‌ڕین ڕای گه‌یاند له‌لایه‌ن تیمه‌كانیانه‌وه ژماره‌یه‌ك زێده‌ڕۆیی لابراون كه كراونه‌ته سه‌ر تۆڕى ئاوى خواردنه‌وه.
كه‌ریم مه‌حموود، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ئاوى ڕاپه‌ڕین به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "دواى ئاگاداركردنه‌وه‌مان له گه‌ڕه‌كێكى ناو شارى ڕانیه، چه‌ند كه‌سێك زێده‌ڕۆییان كردووه‌ته سه‌ره تۆڕى ئاوى خواردنه‌وه‌ى گه‌ڕه‌كه‌كه، له‌ڕێگه‌ى تیمێكى تایبه‌ته‌وه سه‌ردانى شوێنه‌كه‌مان كردووە و زێده‌ڕۆییەكانمان لابرد".
گوتیشى: "به‌هۆى ئه‌وه‌ى ڕه‌زامه‌ندى و مۆڵه‌تیان وه‌رنه‌گرتووه، لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌رانى كاره‌كه ده‌كه‌ین".
باسى له‌وه‌ش كرد:" وێڕاى وشكه‌ساڵى تاڕاده‌یه‌كى باش ئاوى خواردنه‌وه بۆ هاووڵاتییان دابین كراوه و به‌رنامه و پلانیش بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه و فراوانكردنى ئاوى قوله هه‌یه كه به‌شێكى زۆرى هاووڵاتییانى ناو شارى ڕانیه بۆ ئاوى خواردنه‌وه پشتى پێ ده‌به‌ستن".