كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

له‌ دەربەندیخان كەسێك بە مردوویی لەناو ئۆتۆمبێلەكەی دۆزرایەوە

لە سنووری قەزای دەربەندیخان، تەرمی هاووڵاتییەك لەناو ئۆتۆمبێلەكەی دۆزرایەوە و ئێستا تەرمەكەی لە پزیشكی دادی دەربەندیخانە.

لەمبارەوە، زەردەشت عوسمان، گوتەبێژی تەندروستیی دەربەندیخان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ شەممە 19/6/2021، لە ڕێگەی نێوان دەربەندیخان - سلێمانی، تەرمی هاووڵاتییەك لەناو ئۆتۆمبێلەكەی دۆزرایەوە”.

گوتیشی: “ئێستا تەرمی ئەو كەسە لە پزیشكی دادی دەربەندیخانە و دوای توێكاری بۆ تەرمەكەی، دەركەوت ئەو كەسە بە جەڵتەی دڵ لەناو ئۆتۆمبێلەكەی گیانی لەدەست داوە”.