گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، ڕووداوێكى هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگاى هه‌ولێر - پیرمام ڕووى دا، به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س بوونه قوربانى.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19/6/2021، فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ژماره‌یه‌ك وێنه‌ى له په‌یجى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه داوه، كاتژمێر 6 و 30 خوله‌كى سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ، له‌سه‌ر ڕێگاى هه‌ولێر - پیرمام له نزیك باره‌گاى هاتوچۆى ڕێگاكانى ده‌ره‌وه، له سایدى هاتن به‌ره‌و هه‌ولێر، ئۆتۆمبێلێك له جۆرى نیسان سه‌نى، به‌هۆى تیژڕۆییه‌وه كۆنترۆڵى له‌ده‌ست دا و به‌سه‌ر دوورگه‌ى ناوه‌ندى شه‌قام كه‌وت، پاشان خۆی به چه‌ند دارێكى جوانكاریدا كێشا، ئینجا دووباره گه‌ڕایه‌وه سه‌ر شه‌قام و وه‌ستا.
باسى له‌وه‌ش كردووه، له ئه‌نجامى ڕووداوه‌كه‌دا، سه‌رنشینێكى به‌ته‌مه‌ن گیانى له‌ده‌ست دا، كه له كاتى خۆپێداكێشانه‌كه‌دا له ئۆتۆمبێله‌كه كه‌وتبووه سه‌ر شه‌قام، شۆفێره‌كه‌ش به سه‌ختى بریندار بوو.
فازڵ حاجى ڕێنوێنیی شۆفێران ده‌كات و ده‌ڵێت: "تیژڕۆیی هیچى به‌دواوه نییه، ته‌نیا كاره‌سات نه‌بێت، تكایه پابه‌ندى خێرایی دیاریكراوه‌كان بن".