كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەرپرسێکی داعش لە کەرکووک دەستگیر كرا

شەوی رابردوو بەرپرسێکی باڵای رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لەلایەن پۆلیسی كەركووک و دەزگای هەواڵگریی عێراقەوە لە  شاری كەركووك دەستگیر كرا.

عەمید كاوە غەریب، بەڕێوەبەری پۆلیسی كەركووك، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "شەوی ڕابردوو 18/6/2021 لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی كەركووك و دەزگای هەواڵگریی  عێراقەوە بەرپرسێکی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە شاری كەركووك دەستگیر كراوە".

گوتیشی: "ئەو تیرۆریستە بەرپرسی هاوكاریی دارایی داعش بووە و لە دیالەوە هاتووەتە كەركووك و دواتر دەستگیر كراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە".