ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هەینی له سنوورى شاره‌دێى ته‌قته‌ق سه‌ر به قه‌زاى كۆیه، له ئاهه‌نگێكى بووك گواستنه‌وه‌دا، لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی، كوڕێك ده‌ستڕێژى گوللە‌ی له كچێكی خزمی خۆی كرد.
هاوكار عه‌لى گوته‌بێژى ته‌ندروستیى كۆیه به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى بریندارێكیان هێنایه نه‌خۆشخانه‌ى كۆیه كه كچێكی تەمەن ۱۹ ساڵ بوو، لە ئاهه‌نگێكى بووك گواستنه‌وه‌دا له سنوورى شاره‌دێى ته‌قته‌ق له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه ته‌قه‌ى لێ كرابوو.
گوتیشى به‌هۆى كچە برینداره‌كه بەهۆی سەختی برینەكەیەوە، لە ناو نەشتەرگەریدا گیانی لەدەست دا.
بەپێی زانیارییەكانی (باس‌نیوز)، كچەكە ناوی ئەوین ئەحمەدە و بە دەستی كوڕێكی خزمی خۆی كوژراوە، دوای ڕووداوەكەش پۆلیس بكوژەكەی دەستگیر كردووە و ڕێكاری یاسایی لەدژدا دەگیرێتەبەر.