پۆلیسی راپەرین: هاوسەری گەنجە کوژراوەکەی حاجیاوا دوو دەفتەر دۆلاری داوەتە بکوژ لەبەرامبەر ئەنجامدانی تاوانەکە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

پۆلیسی راپەرین: هاوسەری گەنجە کوژراوەکەی حاجیاوا دوو دەفتەر دۆلاری داوەتە بکوژ لەبەرامبەر ئەنجامدانی تاوانەکە


پۆلیسی راپەرین رایگەیاند کە ئەو گەنجەی دوو مانگ پێش ئێستا لە ناحیەی حاجیاوای سەر بە قەزای رانیە کوژرا لەلایەن کەسێکەوە کوژراوە کە دوو دەفتەر دۆلاری لە هاوسەری کوژراوەکە وەرگرتووە بۆ ئەنجامدانی تاوانەکە.


شۆرش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەرین، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "پاش ئەوەی لە رێککەوتی 21/4/2021، کاتژمێر 10ی شەو لە ناحیەی حاجیاوا هاووڵاتی (س، خ، پ) لەدایکبووی ساڵی 1998 پیشەی کاسب دانیشتووی حاجیاوا گەڕەکی دابان لەنزیک ماڵەکەی خۆی درایە بەر دەستڕێژی گوللە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەست دا، لەهەمان کاتدا ڕێککاری یاسایی گیرایە بەر و پەڕاوی لێکۆڵینەوە کرایەوە، دواتر دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە یەکێکیان خێزانی کوژراوەکە و ئەوەی دیکەیان خەسوی کوژراوەکە بوو بە پێی ماددەی 406 لە یاسایی سزادانی عێڕاقی ڕاگیران".

گوتیشی: "پاش بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و سوودوەرگرتن لە کامێراکانی چاودێریکردن، لەلایەن بنکەی پۆلیسی حاجیاوا و بە هاوکاری ئاسایشی حاجیاوا بکوژی سەرەکی ڕووداوەکە بەناوی (س، ئ، ئ) دەسگیرکرا و بە هەمان ماددە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیرا".


گوتەبێژی پۆلیسی راپەرین، روونیشیکردەوە: "پاش ئەوەی بەڵگەی تەواو کۆکرایەوە لە دژی تۆمەتباری سەرەکی (س، ئ، ئ) بەڵام لەسەرەتادا نکۆڵی دەکرد، بەڵام دوای لێکۆڵینەوەی زیاتر و وردەکاری و خستنەڕووی بەڵگەی زیاتر، تۆمەتبار دانی ناوە بە تاوانەکەیدا".


راشیگەیاند: "ئێستا تۆمەتبار (س، ئ، ئ) لە بەردەم پۆلیس و دادگا دانی ناوە بە تاوانەکەی، بە گوتەی خۆی دەڵێت کە لەگەڵ خێزانی کوژراو ڕێککەوتووە کە بڕی 22700 دۆلاری ئەمەریکی لە خێزانی کوژراو وەربگرێت و مێردەکەی بۆ بکوژێت، ئەوەبوو لە ریککەوتی 21/4/2021 نزیک کاتژمێر 10ی شەو تاوانی کوشتنەکەی ئەنجامدا و تۆمەتباری ناوبراو لەگەڵ خێزانی کوژراو و خەسوی کوژراو بەهەمان ماددەی یاسایی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە".