كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

وەزارەتی کارەبا ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنانی بیانی لە سێکتەرە جیاوازەکانی کارەبا دەکات

 

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنانی بیانی لە سێکتەرە جیاوازەکانی کارەبا دەردەبڕێت و لەنێویشیاندا كۆمپانیا ئێرانییەكان،

بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی کارەبا کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: "ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/6/17، كەمال محمد ساڵح، وەزیری كارەبا لەگەڵ لە د. عەلی بریکاری خاوەنی كۆمپانیای فارابیی ئێرانی و شاندێکی یاوەری کۆبووەوە و لە دیدارێکدا سەبارەت بە ئەنجامدانی چەند پرۆژەیەكی گرنگ گفتەگۆ کرا".

ئەوەش خراوەتە روو، کە شاندی میوان باسیان لە دروستكردنی كارگەیەكی تایبەت بە كەرەستە و كەلوپەلی وزەی خۆر كرد، هاوكات ئامادەیی خۆشیان بۆ بەشداریكردن لە پرۆژەكانی هایدرۆپاوەر لە ‌‌هەرێمی کوردستان دەربڕی.

ئاماژە بەوەش دراوە، کە لای خۆیەوە وەزیری كارەبا ئامادەیی وەزارەتی بۆ پێشكەشكردنی هەموو كارئاسانی و هاوكارییەك بۆ وەبەرهێنانی بیانی پیشاندا كە دەیانەوێت لە سێكتەرە جیاجیاكانی كارەبا وەبەرهێنان بكەن، لەنێویشیاندا كۆمپانیا ئێرانییەكان.