شاره‌زایه‌كی ئابووری، ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌ت، گرینگیی زۆری به كه‌رتی تایبه‌ت و بووژانه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ داوه و دووپاتی ده‌كاته‌وه به‌رنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م، كه هه‌مه‌جۆركردنی داهاته، كاری زۆری له‌سه‌ر كراوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17/6/2021، د.سه‌ڵاح ئه‌حمه‌د، مامۆستاى زانكۆ و شاره‌زاى ئابوورى به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: كابینه‌ى نۆیه‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تیی ڕێزدار مه‌سرور بارزانى، گرنگیی زۆری به كه‌رتى تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنان، به تایبه‌ت بووژانه‌وه‌ى كه‌رتى كوشتوكاڵ داوه، ئه‌مه‌ش بۆ هه‌مه‌جۆركردنى داهات و گه‌شانه‌وه‌ی ئابوورىی هه‌رێمى كوردستان گرنگه، به تایبه‌ت كه "هه‌رێمى كوردستان پێویستى به بوژانه‌وه‌ى هه‌موو سێكته‌ره‌كانه له بواره جیاجیاكان".
ئه‌و شاره‌زایه‌ی ئابووری، دووپاتی ده‌كاته‌وه، كه‌رتی كشتوكاڵ، یه‌كێكه له‌و بوارانه‌ی ده‌توانێت ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمى كوردستان ببووژێنێته‌وه و كردنه‌وه‌ی كارگه‌ی جووتیاریشی به نموونه هێنایه‌وه، كه بۆ به‌رهه‌مهێنانی فینگه‌ر و ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می په‌تاته‌یه، "كردنه‌وه‌ى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ له لایه‌ن سه‌رۆكى حكوومه‌ته‌وه، بۆ په‌ره‌پێدانی ژێرخانى ئابووریی هه‌رێمى كوردستان زۆر گرنگه و ڕێگه و هه‌نگاوێكی دیكه‌ی هه‌مه‌جۆركردنی داهاته.
ڕاشیگه‌یاند: دروستكردنی كارگه و ئه‌م پڕۆژه‌یه، ده‌توانێت ببێته هانده‌رێك بۆ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مى خۆماڵى زیاد بكه‌ین و هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ى بكه‌ین، ئه‌گه‌ر به‌روبووم هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه بكه‌ین، واته‌ی هه‌نگاونانه له هه‌رێمێكى به‌كاربه‌ره‌وه بۆ هه‌رێمێكى به‌رهه‌مهێن، تا بتوانین داهاتێكى به‌رده‌وام بۆ هه‌رێمى كوردستان دابین بكه‌ین.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری ئابووری، سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كار ده‌كات بۆ دروستكردنى ژێرخانى ئابوورى، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ى دروستكردنى چه‌ندان كارگه‌ى جیاواز، بۆ ئه‌وه‌ى پێویستمان به هاورده كردنى پێداویستیه‌كان. وێرای ئه‌وه‌ش، به پێویستیشی ده‌زانێ، پرۆژه‌ى پیشه‌سازى زیاتر بكرێ.
پێشی وایه، مسۆگه‌ركردنی ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می جووتیاران به دروستكردنی ئه‌م كارگانه، كه فاكته‌ری دابینكردنی ئاسایشی خۆراكه، زۆر گرنگن و بۆ داهاتوو "ده‌توانین به‌روبوومه‌كانیان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ش بكه‌ین".