كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە سنووری گەرمیان كیڵگەیەكی مین دۆزرایەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گوندێکی سەر بە شاری کەلار، كێڵگەیەكی مین دۆزراوەتەوە و بەڕێوەبەری كاروباری مین لە گەرمیان دەڵێت كێڵگەكە مینی دژە كەسیی تێدایە.

جەلال جەعفەر، بەڕێوەبەری كاروبای مین لە گەرمیان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەممە 17/6/2021 لەلایەن هاووڵاتییانی گوندی "پاریوڵە"ی سەر بە شاری كەلارەوە ئاگادار كراوینەتەوە کە كیڵگەیەكی مین دۆزراوەتەوە."

گوتیشی: "بەپێی بەدواداچوون و لێكوڵینەوەكانمان، ئەو كێڵگەیە مینی دژە كەسیی تێدایە".

ئەو بەرپرسە ڕاشی گەیاند: "لە ئایندەیەكی نزیكدا كێڵگەكە لە مین پاك دەكەینەوە".